١٠ ئەیلوول ٢٠٢١ - ١٦:٥٣
بەڵێنی کۆتایی ھاتنی کوشت و بڕ لە ئەفغانستاندا

سەرۆک وەزیرانی کاتیی ئەفغانستان بەڵێنی کۆتایی ھاتنی کوشت و بڕ لەم وڵاتەی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەلا موحەممەد حەسەن ئاخوند» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، وتی: ئیماراتی ئیسلامی ھەوڵ بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ئەفغانستان و جیھان دەدات.

سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان وتیشی: ڕابەرانی تالیبان بەرەوڕووی ئ ەنرک و تاقیکردنەوەیەکی گەورە بوونەتەوە لە ھەمبەر گەلەکەیاندا، ئێمە لەم بڕگەیەی مێژوو زیانی زۆرمان بەر کەوتووە، بەڵام سەردەمی کوشت و بڕ لە ئەفغانستاندا ئیدی کۆتایی پێ ھاتووە.

«ئاخوند» وێڕای دەستەبەر کردنی ئاسایشتی تەاوی کاربەدەستانی پێشووی ئەفغانستان، خوازیاری گەڕانەوەی ئەو کەسایەتییانە بۆ وڵات بوو.

«مەلا موحەممەد حەسەن ئاخوند» لە پێڕستی ھەراسازکەری ئەندامانی دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان کە دوێنێ بڵاو بووەوە وەک سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناسێندراوە.

342/